دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی ماددە پاککەرەوەکانی ناو ماڵ ئافرەتێک گیانی لە دەسدا

هەرێم نیوز

بە هۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ ماڵ، ئافرەتێک لە هەولێر گیانی لەدەستدا و پسپۆڕێکی پزیشكی هۆشداری دەدا.

د.سۆران ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر رایگەیاند: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، ئافرەتێکیان هێنایە نەخۆشخانەی ڕزگاری. هەناسە و دڵی لە کار کەوتبوو، دوای پشکنین دەرکەوت بە هۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ هەناسەی وەستاوە و دڵی لە کار کەوتووە. پێشتر ئەو ئافرەتە بە سەرکەوتوویی چاندنەوەی جگەری بۆ ئەنجامدرا بوو، بەڵام بە هۆی تێکەڵکردنی ماددەکانی پاککەرەوەی ماڵ گیانی لەدەستدا.

وتیشی، تێکەڵ کردنی ماددەی پاککەرەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی چەندین گازی مەترسیدار و بکوژی وەکو گازی کلۆرین، کلۆرۆفۆرم. ئەو گازانە زۆر بە خێرایی وا دەکەن ڕێڕەوی هەناسەت تەسک بکەنەوە و سیەکانت لە کار بکەون. بۆیە تێکەڵکردنیان مەترسی زۆری هەیە.

دەشڵیت: هیوادارم هەموومان (بە تایبەتی خانمان) ئاگاداری ئەو هەڵەیە بین، ماددەی پاککەرەوە بە هەستیاریەوە بە کاربینین و هەرگیز تێکەڵی یەکتریان نەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP