دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانى: کێشەکان کە پەیوەندییان بە مووچەوە هەبوو بۆ ماوەیەک چارەسەر بوون

هەرێم نیوز
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كێشه‌ی موچه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌ی كورد نیه‌، بۆ ئه‌مساڵ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم ئەمڕۆ شەممەلە پانێڵێکدا لە سلێمانى رایگەیاند، لیستى مووچە ناڕێک بوو، رێکمان خست و بەپێى بایۆمەترى ناردمان، کێشە هەبوو لە ناو و پێکهاتەى بەڕێوەبەرایەتیەکان بەراورد بە بەغداد، گونجاندمان.

وتیشی: کارمان کرد بۆ رێکخستنى لیستى مووچە بەپێى ئەو سیستمەى لە بەغداد هەیە و رەوانەمان کرد.

ئاماژی بەوەشکرد، وەک دەزانن مەلەسەى هەناردەى نەوت، بە چەند شێوەیەک یەکلابووەتەوە، بەوەش ئەو کێشە و بیانووانەى هەبوون، نەماون.

جێگرى سەرۆک وەزیران باسى لەوەشکرد، ئەو لیستەى مانگى یەک کە نێردرا پەسەندکراوە و رێککەوتن کراوە کە بۆ هەموو ساڵەکە ئەو بڕە پارەیە تەمویل بکرێت.

دەشڵێت: کێشە جەوهەرییەکان کە پەیوەندییان بە مووچە و بودجەوە هەبوو بۆ ئەم ماوەیە چارەسەر بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP