دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆیە؛ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت

هەرێم نیوز 

سبەی لە كۆیە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت، كە بڕەكەی 100 لیترە و بە 30 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کۆیە، بڵاوی كردەوە، بە سەرپەرشتی لیژنەی نەوت و کانزاکانی سامانە سروشتییەکان و لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای کۆیە، دابەشکردنی نەوتی سپی لە کۆیە دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوە دراوە، هەردوو بەنزینخانەی ئازادی و دەربەند لە کۆیە دیاریکراون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە.

ئاشكراشی كردووە، بڕی 100 لیتر دابەش دەكرێت و نرخەكەشی 30 هەزار دینار دەبێت.
قایمقامییەتی كۆیە بە پێویستی دەزانێت هاووڵاتی کۆبۆنی خۆراکی ڕەسەن و کۆپییەکە لەگەڵ خۆی ببات بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتەکە.

جەختی كردووەتەوە هاووڵاتیان دەتوانن لە 24/2/2025 سەردانی بەنزینخانەکان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP