هەرێم نیوز
پلاندانانی هەرێم ئاماری ڕوپیوی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانی بۆ ساڵی 2023-2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەو خێزانانە مانگانە 685000 دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێلى هەژارى”.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامەکانى ڕووپێوى ئابوورى و کۆمەڵایەتى خێزان لە هەرێمى کوردستان 2023– 2024دەرچووە، و روپێویەکە له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى تەکنیکى و دارایى بانكى ده‌ولى ئه‌نجامدرا لە لە 15ـ 7ـ 2023 دەستیپێکرد و لە 15ـ 7ــ 2024 کۆتایى پێهات، کە خولى یه‌كه‌مى ئه‌م رووپێوه IHSES-I له ساڵى 2007 ئه‌نجامدرا و خولى دووه‌مى IHSES-II له ساڵى 2012 ئه‌نجامدرا .
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانان، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه زانینى بارودۆخى کۆمەڵایەتى و ئابوورى خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و چه‌ندین بوارى جۆراو جۆر له‌رێگاى پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له 25 به‌ش کە بابەتەکانى (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانى خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنى جه‌سته، كار‌و بێكارى، ئاسایشى خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجى تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌رى و ….) له‌خۆوه ده‌گرێت. له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م رووپێوه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ى و دیاریكردنى هێل و رێژه‌ى هه‌ژارى و له‌لایه‌كى تر پشتى پیده‌به‌سترێت بۆ نوێكردنه‌وه و هەژمارکردنى ژمارەپێوانەییەکان.
وەزارەتەکە دەڵێت، گرنگترین نیشاندەرەکانى ئەم رووپێوە هەژمارکردنى هێل و رێژەى هەژاری، خەرجى و داهاتى تاک و خێزانە کە لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە:
هه‌ژارى
هێڵی هه‌ژارى هه‌ژماركراو 137،000 دینار بۆ هه‌ر تاكێك له مانگێك بۆ ساڵى 2023 – 2024 بۆ نموونە لە هەرێمى کوردستان قەبارەى خێزان پێکهاتووە لە 5 کەس، واتە ئەو خێزانانە مانگانە 685000 دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێلى هەژارى.