دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: "ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دورە لە فیدراڵی."

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی هەولێر 2025 سەرەتا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم قسەی کرد و رایگەیاند، ئێستا یەکێتی و پارتی لە هەولێر لەکۆبوونەوەدان، "پێویستە هەوڵی جیدی بدەن حکومەتێکی کارا و جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان دروست بکەن".

نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە "کۆڕبەندی هەولێر 2025"، له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دورە لە فیدڕاڵی، مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدڕاڵی"، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وتی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێموایە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردوە، ئێمە تەواوکەری یەکدین لە عێراق، ناکرێت هەموو پرسەکان لە موچەدا چڕ بکرێنەوە، سەرۆک وەزیران، دادگەی فیدڕاڵی، پەرلەمانی عێراق دەبێ بەپێی دەستور مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن، چیدی نابێ ببێتە هەواڵی بەپەلە".

سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، لە قۆناغی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتییدا، شاهیدی ئاوەدانیی و پێشكەوتنی سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردستان بوین.

وتیشی، ئەوەی ئێستا بەتەواوەتی ناوی نانێین رێككەوتنی ستراتیژیی، بەڵام ئەساسێكی دروستی ئیداری و سیاسییە بۆ ئەوەی چۆن حوكمڕانی لەناو كوردستاندا عیلاج بكەین، كێشە ئیداریی و سیاسییەكان لەگەڵ یەكێتیی چارەسەر بكەین.

ئاماژەی بەوەشدا، یەكێتی و پارتی بەبێ یەكتر هەوڵیاندا لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئەوەی حكومەت پێكبهێنن، بەڵام ناچێتەسەر، دەبێت ئەم دو حزبە پێكەوە دابنیشن و حكومەت پێكبهێنن.

وتیشی، ئێستا یەکێتی و پارتی لە هەولێر لەکۆبونەوەدان، "پێویستە هەوڵی جیدی بدەن حکومەتێکی کارا و جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان دروست بکەن".

له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، وتی، "وەکو کاڵای بازرگانی سەیری نەوت دەکەین نەک سیاسی، راگرتی نەوت زیانێکی زۆری لە عێراقدا کە زیاترە لە 20 ملیار دۆلار.

ئێستا تورکیاش ئامادەیە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان و دەرەوە بکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP