هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كاتی كۆتاییهاتنی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزای دارایی هاتوچۆ، بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەکی زۆری خەڵك سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن بە مەبەستی پاکتاوکردنی سزا داراییەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ ئەوەی سوودمەندب ن لە لێخۆشبوونی 20%ی سزا داراییەکانی هاتوچۆ، چونکە دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%، تا 31/3/2025 بەردەوام دەبێت و هەوڵ دراوە بۆ جاری سێیەم درێژ بكرێتەوە.