دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هەناسەی درێژیی پارتى دەرگاى گفتوگۆى بە یەکێتى کردەوە

هەرێم نیوز

یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە یۆتۆبیاوە گەڕایەوە سەر واقیعیەت و رێگە راستەکەى دۆزییەوە و بۆ پێکهێنانى حکومەت هێزی ناوخۆیی یەکخستەوە و لە دەرگاى گفتوگۆکانى دایەوە لەگەڵ پارتى، ئەمە مانشێتى سەرەکی و لاوەکی رۆژنامەى عەرەبە کە تاکە رۆژنامەى عەربییە لەوڵاتى بەریتانیا رۆژانە بڵاودەبێتەوە.
هێزی نەرمی پارتى دیموکراتى کوردستان و کاریگەرییە دبلۆماسییەکان و میکانیزمی گفتوگۆکردنى وایکردووە زنجیرەیەک سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئەو لەمپەرانە تێپەڕێنێت کە هاتوونەتە بەردەم هەرێمى کوردستان، هەر ئەوەش وایکردووە کە پارتى لەپێش حیزبە رکابەرەکەی -یەکێتى نیشتمانی کوردستان- ەوە بێت و ئەوەش لە گوتاری سیاسی نوێی سەرکردەکانیەوە دەردەکەوێت و لە واقیعەیەتەوە سەرچاوەیان گرتووە هەربۆیە ئەمڕۆ بەرهەمەکەی دەچننەوە.
سیاسەتى لە خۆبوردویی و نەفەس درێژیی کە پارتى پەیڕەوی لێدەکات بووەتە هۆی لەبەریەکهەڵوەشانەوە و پەرتکردنى ئەو کێشانەى لەساڵانى رابوردوودا هاتوونەتە بەردەم هەرێمى کوردستان ، بەتایبەتى ئەو بابەتانەى کە رەهەندی ئابوورییان هەیە، هەروەها بەشێک لەو کێشەو ناکۆکییانەى کە لەگەڵ حکومەتی ناوەند هەیەتى، یەکێتى نیشتمانی کوردستان دووەم حزبی کوردستانە و یەکەم هێزی رکابەری پارتییە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گوتاری پارتى، بۆیە ناچارە بە گفتوگۆو تێگەیشتن لەگەڵ پارتی کێشەکانی چارەسەر بکات.

یەکێتى لە هەڵبژاردنەکانى پێشوودا دروشمى -راستکردنەوەى فەرمانڕەوایی لە هەرێمى کوردستان- هەڵگرتبوو، جیاوازیی لەگەڵ دروشمەکانى پارتى ئەوەبوو کە ئەوان نەرمتر و هێواشتر بوو، بەتایبەتى لە پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى داهاتوودا کە لە ئۆکتۆبەرى ساڵی رابوردوودا ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەچوو، وەک باس دەکرێت یەکێتى شەری ئەوەى دەکرد پۆستى سەرۆکایەتى وەربگرێت کە زیاتر بێت لە شایستەى خۆی و ئەو دروشمەشیان بۆ ئەوە بوو کە ببێتە پەردەیەک بۆ داپۆشینى داواکارییەکەیان.

لەم دواییانەدا یەکێتى بازنەى خۆشبینى و ئەرێنی خۆی فراوانتر کردو خوازیاری ئەوەبوون کە ناکۆکییە سیاسی و ئاڵۆزەکانیان چارەسەر بکەن ، یەکێک لەوانە ئەوەیە دۆسییەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەیە کە ماوەیەکى زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنن.
پارتی و سەرۆکەکەى و ئەوانەیان کە لە سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستاندان لەو چەند مانگەى رابوردوودا ماندوو نەبوون و توانییان ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ناوەند گەیاندە وێستگەى کۆتایی لەسەروو هەمووشیانەوە کێشە داراییەکانى لەگەڵ ناوەند ، ئەوەش بۆ لێزانین و تواناى گفتوگۆو دانوستانى پارتى دەگەڕایەوە بەتایبەتى سەرۆکە مێژووییەکەى مەسعود بارزانی.

یەکێک لەو کێشانەى کە لەم دواییانەدا توانرا لەگەڵ ناوەند چارەسەر بکرێت کێشەى هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێمی کوردستان بوو کە دوو ساڵە بەهۆی ناکۆکییەکانى نێوان  هەولێر و بەغدادەوە راوەستاوە، هەروەها توانیویانە لەگەڵ تورکیاش رێکبکەون کە نەوتى کەرکوک لەڕێگەى بەندەری جەیهانەوە رەوانەى دەرەوە بکرێت.

لەبەرامبەریشدا یەکێتى گیرۆدەى ئەو بۆچوونانەیەتى کە پەیوەندییەکى بەهێزی هەیە لەگەڵ شیعەکان و میلشیا چەکدارەکان کەلەسەر ئێران ماڵن و ئەوانیش لە دواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵای لوبنان و روخانی بەشار ئەسەد لە سوریا شانسی ئەوەى نەهێشتن کە بەبەهێزیی بمێننەوە.
یەکێکى تر لە کێشەکان ئەوەیە پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و تورکیا نالەبارە بەهۆی ئەوەى کە تورکیا سوورە لەسەر لەناوبردنى هێزەکانى پارتى کرێکاران و پێیان وایە لەلای یەکێتییەوە پەنادەدرێن و ئەوەش بووەتە هۆی بەهێزتر بوونی پارتى، هەربۆیە ئەنقەرە و بارزانى لەو ناکۆکییەى کە پەکەکە هەیەتى رۆڵی سەرەکییان داوەتە پارتى و بارزانى.

ئەمەش بێ کاریگەریی نەبووە لەسەر هەڵوێستەکانی یەکێتى نیشتمانى کوردستان و وایلێکردوون بیرێک بکەنەوەو بگەڕێنەوە سەر سیاسەتى واقیعیەت و ناکۆکییەکانى لەگەڵ پارتى بەرەو خاوبوونەوە ببات. هەربۆیە بافڵ تاڵەبانى کۆنفراسى دیالۆگی نێودەوڵەتى لە بەغداد گوتی کۆتا هەڵبژاردن ئەوەى تێگەیاندین کە دەبێت لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراقدا دەبێت بەبەرەیەک بەشداریی بکەین و لە هەرێمى کوردستانیش بۆ پێکهێنانی حکومەت لە دانوستانى جدیداین، تاڵەبانى باسی لە گۆڕانکاریی دروشمەکانى پێشووى خۆی و حزبەکەى نەکرد و تەنها گوتى: دەمانەوێت لە حکومەتى داهاتوودا شەریکی راستەقینەو چالاک بین، دەبێت کاربکەین بۆ باشترکردنى ژیانى گەلەکەمان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد بەهێزبکەین، هەر ئەوەش ئامانجە سەرەکییەکەمانە، بەکاری پێکەویی دەتوانین زۆرینەى کێشەکان چارەسەر بکەین.

سەرۆکی یەکێتى جەختى کردەوە لەسەر یەکڕزیی هەرێمى کوردستان  و گوتى پێگەى کورد بە یەکڕیزیی و پێکەوە کارکردنى هاوبەش لەبەغداد بەهێز دەبێت و مافەکانى کورد دەستەبەر دەکات، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر گوتاری ئەندامانى پلە باڵای ئەو حزبە، بەتایبەتى لەبەرامبەر پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو لەگەڵ یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان کە سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژى یەکێتی گوتى لە مانگی حوزەیرانى داهاتوودا یەکەکانى حەفتا و هەشتا یەکدەگرن و پێکەوە دەبنە هێزی سەد و پەنجا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP