هەرێم نیوز
دژە تیرۆر ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری ئامێدیی پارێزگای دهۆک بەئامانج دەگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی شوباتی 2025، کاتژمێر 18:15، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری گوندی ملبرکێی ناحیەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک بەئامانج دەگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆیەوە بەرپرسێکی پەکەکە و 2 چەکدار کوژراون و تا ئێستا چەکدارێکی دیکەشیان بێسەروشوێنە.