هەرێم نیوز
بڕیارە سبەی دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكەی وەفدی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجەلان کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە ئەستەنبوڵ لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا، وەفدەكە پەیامە مێژوویەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ رای گشتی ئاشكرا بکەن.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی سێیەمین دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدات. لە دیدارەکەی سبەی ٧ کەس بەشداردەبن. لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە شاندەکەدا بەشداردەبن.
پاش دیدارەکە، شاندەکە ٢٨ ی شوبات لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت. شوێن و کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە دواتر ئاشکرا دەکرێت.
شوێنی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە ئاشکرا دەکرێت
دەم پارتی لەم بارەیەوە گوتی: "شاندەکە سبەی (٢٧ ی شوبات) پاش کۆبوونەوەکەی لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت. دواتر شوێنی کۆنگرەکە ئاشکرا دەکرێت.