دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی شەش دێت و دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وابڕیارە سەرەتا هەفتەی داهاتوو، هەموو شتێ لەنێوان هەولێر و بەغدا تەواو بێ و دەست بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکرێت و موچە بێت و دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە هەرێم نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەکیش دەبێ ١٢٠ ملیار دینارمان ئامادەکردووە بۆ بەغدا و هەرکات داوای بکەن رادەستی بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێری دەکەین.

دەربارەی ئەوەی چاوەڕێی چی دەکەن و بۆچی ڕادەستی ناکەن، سەرچاوەکەی دارایی وتی، هەندێ وردە کێشەی بچوک ماوە لەسەر نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا، پشت بەخوا هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەوەش چارەسەر دەبێ و لەهەفتەی داهاتوودا ئومێدی تەواومان هەیە موچە بێت و بەردەوام بێ هەتا کۆتایی ساڵ.

دەربارەی ئەوەی کەهەندێ لەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کەهەرێم نایەوێت نەوت ڕادەستبکان، سەرچاوە بەرپرسەکە ئەوەشی وت، هیچ تەرح یان پێشنیارێکی وەها لەئارادا نییە، بەڵکو پرۆسەی نەوت خۆی ئاڵۆزە و بەو سادەییە نییە کەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەبێ ئەوەی هیچی لێبزانن بەڵکو بۆ چەواشەکردن و کۆککردنەوەی دەنگ بەراست و چەپدا بەناو دەکەون و قسە فڕێدەدەن، بۆیە لەم پرسەدا جگە لەحکومەتی هەرێم، هەرکەسی تر هەرچی دەڵێ بەتاڵە و هەقیشە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەر هیچ نەبێ ڕێز لە دەنگدەرەکانیان بگرن و راستگۆبن و لەخۆیانەوە قسە فڕێنەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP