دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمیسیۆن شەش کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی دوورخستەوە

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا شەش کاندیدی سەرکەوتوو دوورخراونەتەوە و گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە دابەشکردنی کورسییەکان ڕوودەدەن.

بەپێی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق “گۆڕانکاری” لەئەنجام و دابەشکردنى کورسییەکان رادەگەیەنێت، دواى زیاتر لە 20 رۆژ لە راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

حەسەن سەلمان راوێژکارى یاسایی کۆمسیۆن بە کەناڵى عێراقییەى فەرمى راگەیاند، تا ئێستا شەش کاندیدى براوە دوورخراونەتەوە، کە دواترینیان بەهۆى تانەیەکەوە بووە لەسەر کاندیدێک بەپاساوى ئەوەى مەرجەکانى کاندیدبوونى تێدا نەبووە.

 وتیشى “گۆڕانکاریی راستەقینە لە ئەنجامەکان روودەدات، بەشێک لە لیستەکان ئەو کورسییانە لەدەستدەدەن کە کاندیدە دەرچووە دوورخراوەکان بەدەستیان هێناوە”.

حەسەن سەلمان باسى لەوەشکرد، هەروەها کورسی کۆتای ژنان لە نەینەوا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کورسییەکە دەچێت بۆ لیستێکى دیکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP