هەرێم نیوز
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران، پرسیارێکی هەستیار گەڕایەوە ناو ململانێ سیاسییەکان و ناوەندە هەواڵییەکان: کەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبات دژی ئێران؟
ڕۆژنامەی "جۆرسەلیم پۆست" بۆ تاقیکردنەوەی ڕادەی کاردانەوەی سیستمەکانی ژیریی دەستکرد (AI) بەرامبەر بە پرسە هەستیارەکان، تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ٤ سەکۆی جیهانی ئەنجامدا.
ئامانجی تاقیکردنەوەکە پێشبینیکردنی شەڕ نەبووە، بەڵکو لێکۆڵینەوە بووە لەوەی ئەم مۆدێلە ژمارەییانە چۆن وەڵامی پرسیارە یەکلایینەکراوەکان دەدەنەوە کاتێک دەخرێنە ژێر فشارەوە.
شێوازی پرسیارەکە بەم جۆرە بووە: "دەمەوێت هەموو فاکتەرەکان لەبەرچاو بگریت و ڕۆژێکی دیاریکراوم پێ بڵێیت کە تێیدا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران."
ئەنجامی پێشبینییەکانی ژیریی دەستکرد:
مۆدێلە جیاوازەکان، دوای فشارێکی زۆر و داواکاری بۆ وردکردنەوەی کاتەکە، ئەم ڕێکەوتانەیان دەستنیشان کردووە:
کلاود (Claude) | ٧ یان ٨ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرەتا ڕەتیکردەوە کات دابنێت، بەڵام دواتر کەوتە ناو سیناریۆ ئەگەرییەکان.
جیمنای (Gemini) | ٤ بۆ ٦ی ئازاری ٢٠٢٦
بەستراوەتەوە بە شکستی دیپلۆماسی؛ پێشبینی دەکات هێرشەکە لە شەودا بێت.
گڕۆک (Grok) | ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦
پەیوەستیکردووە بە ئەنجامی گفتوگۆکانی جنێف و گۆڕانکارییە کتوپڕەکان.
چات جی پی تی (ChatGPT) | ١ بۆ ٣ی ئازاری ٢٠٢٦
ئاماژەی بەوە کردووە کە بە کاتی ئەمریکا ٣ی ئازار و بە کاتی ئیسرائیل ٤ی ئازار دەبێت.
وردەکاری وەڵامەکان:
مۆدێلی Gemini: ئەم مۆدێلە بابەتەکەی بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانەوە بەستەوە نەک تەنها ڕێکەوتێکی ڕووت. ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکە دەکرێت لە نێوان شەوی ٤ لەسەر ٥ی ئازار بێت، بۆ ئەوەی فڕۆکە سیخوڕییە جەنگییەکانی وەک B-2 بە باشترین شێوە و دوور لە چاوی ڕادارەکان کار بکەن.
مۆدێلی Claude: لە سەرەتادا پێداگری دەکرد کە دیاریکردنی ڕۆژێکی ورد "هەڵبەستراوە و پشت بە ڕاستی نابەستێت"، بەڵام لەژێر فشاری پرسیارەکاندا ڕێکەوتی ناوەڕاستی مانگی ئازاری ٢٠٢٦ی وەک ئەگەرێکی بەهێز دانا.
مۆدێلی Grok: ڕاشکاوترین وەڵامی هەبوو و هەر لە سەرەتاوە کۆتایی مانگی شوباتی وەک وادەی یەکلاییکەرەوە دەستنیشان کرد.