هەرێم نیوز
شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر کەشی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک ناوچە دەدات.
سیروان ساڵح کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، چڕبوونەوەی یەک لەدوای یەکی هەوری زەبەلاحی کەڵەکە لە باکووری سعودییەو ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە.
بۆیە هۆشداری دەدات: کە پێدەچێت لە بەشێک ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەشێکی گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێکی هەولێر، لافاوی گەورە دروست ببێت.... لە ئەمشەو تاوەکو چوارشەممە.