هەرێم نیوز
پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بارەگایەکی سەربازییان لە سنووری شاری هەولێر، و جەختیان لەوە کردەوە کە سەرجەم مووشەکەکان لە ئاسماندا تێکشکێندراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بارەگای (چەمشار)ـی سوپای میللیی کوردستان لە سنووری شاری هەولێر.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لە ڕێگەی ئامانجی ئاسمانییەوە ئەنجام دراوە.
پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم هێرشە مووشەکییەکان پێش گەیشتنیان بە ئامانج لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون و پووچەڵ کراونەتەوە.