دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مونا قەهوەچی: گەلی کوردستان چیتر پاساو بۆ کارانەکردنەوەی پەرلەمان قبووڵ ناکات

هەرێم نیوز

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی درێژ لە چاوەڕوانی، گەلی کوردستان چیتر پاساو بۆ کارانەکردنەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت قبووڵ ناکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، هاووڵاتییان بە مافی خۆیان چاوەڕوانی ئەوەن کە دامەزراوە دەستوورییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ بهێنن و وەڵامی پێویستییەکانی قۆناغی ئێستا بدەنەوە.

مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کاراکردنەوەی پەرلەمان و خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ، تەنیا داواکارییەکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ پاراستنی جێگیریی سیاسی، گەشەپێدانی ئابووری و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییان، و هەر دواکەوتنێکی دیکەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر متمانەی خەڵک بە دامەزراوەکان جێدەهێڵێت.

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئەوەشی خستەڕوو، کە بەرژەوەندیی گشتی دەخوازێت قۆناغی چاوەڕوانی کۆتایی پێبێت و هەموو هێزە سیاسییەکان بەرپرسیارانە هەنگاوی جدی بنێن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی خەڵک بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP