هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری تەواوی ڕێکارەکان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد کە هەموو ڕێکار و هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا کراوە ئاسانکاریی پێویست پێشکەش بکرێت بۆ دابینکردنی بڕێکی زیاتر لە سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا.
ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانیشیان ڕاسپاردووە تاوەکو چاودێریی وردی بازاڕ و بەنزینخانەکان بکلەن بۆ پابەندبوون بە نرخە دیاریکراوەکان لەلایەن وەزارەتەوە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پاراستنی کوالیتیی بەنزین بە جۆرێک دەبێت کە بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.