هەرێم نیوز
بەرپرسێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ سەر بارەگایەکیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەش پێشمەرگەی حیزبەکەیان بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026، ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لێدوانێکدا بڵاویكردهوه، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکێکی جۆری (خیبەری کەڕار) هێرشی کردووەتە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش پێشمەرگەی هێزەکانیان بریندار بوون.
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی کۆمەڵە ڕایگەیاند، بەم هێرشەی بەیانیی ئەمڕۆوە، ژمارەی تەواوی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دەستپێکی ململانێ سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تارانەوە ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەیان کردووە، ٩٤ مووشەک و درۆنی تێپەڕاندووە.