هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ حەوت خولی دابەشکردنی بەشەخۆراک ئەنجامدراوە و خولێکی دیکەش لە داهاتوودا دەبێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە8ی12ی 2025 ، ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ئەمساڵدا حەوت جار بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.
وتیشی کە بەشەخۆراکێکی دیکەش لە ئەمساڵدا دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە گرفتی کەمیی زەیت لە بازاڕەکاندا، بەڕێوەبەرەکە روونیکردەوە کە ئەم کێشەیە تەنها هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو عێراقیشی گرتووەتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیەش، بە وتەی ناوبراو، بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی زەیت دەگەڕێتەوە.