هەرێم نیوز
كهمێك پێش ئێستا لیستی مووچەی مانگی ١١ ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، ئهمڕۆ یەکشەممە ( ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
ناردنی ئەم لیستە وەک بەشێکە لە ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە وردبینیی تێدا بکرێت و پاشان پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.