هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لەگەل وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی 8ی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.
ئاماژهی بهوهش کردووە، کۆبوونەوەکان لە ١٧ مانگی ٧ دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە ١١ی مانگی ٨ رێکەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە ، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.