دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت

هەرێم نیوز

بەهۆی هاتنی شەپۆلی بارانبارینەوە هۆشداری لافاو دەدرێت و بەم هۆیەوە ئیدارەی گەرمیان سبەی کرد بە پشوو.

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات.

دەشڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٢/٩) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێت بە پشوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم پشووە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، کە لەئەرکدا دەبن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP