دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

شاخەوان عەبدوڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەخت لەوەدەکاتەوە کە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت بەگوێرەی بارودۆخەکە دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە  شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێككەوتن. ئەو بابەتە وردەكاری زۆرە، بەڵام دواجار واقیع حاڵ چۆنە، ئەوە جێبەجێ دەكرێت، هەم لە بابەتی نەوت، هەم لە بابەتی داهاتی ناوخۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو زوتر یاسایی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس جێبەجێبكرێت و حكومەت كاری لەسەر بكردایە. ئەوا بەو كارە هەڵساون و نوسراوی ڕەزامەندی سەرۆك وەزیرانیان هێناوە دروستكردنی دو لیژنە بەمەبەستی، هەڵوەشاندنەوەی خاوەنداریی زەوییە كشتوكاڵیەكان و گەڕانەوەی بۆ سەر ناوی خاوەنەكانیان.

شاخەوان عەبدوڵا، لەبارەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدومی سونەكانی عێراق و وتی، "تۆ لە شارێكەوە هاتوی كە چەند جارێك لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكراوە و هاتوی باسی شارێك دەكەین كە بە خوێنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنەیەكانی دیكە پارێزگاری لێكراوە، هەقە بانگەشەی هەڵبژاردنی سنورێكی هەبێت".

دەشڵێت، "حەلبوسی هێشتا ژمارەیەك دۆسییەی لەسەرە و یەكلانەكراوەتەوە، بۆیە نابێت قسە لەسەر هەندێك بابەت هەستیار بكات كە ڕەنگە برایەتی نێوان پێكهاتەكان بخاتە مەترسییەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP