هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ناو تۆمارکردن بۆ وەرزی حەجی 2026 دەستپێدەکات.
نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 10ی 8ی 2025 تۆمارکردنی ناو بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2026 دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناو تۆمارکردن بێبەرامبەرە، لەدوای کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی ناوی حاجیان، لە 1 ی تشرینی یەکەم تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکەین.
داوایشیکرد، ئەوانەی پێشتر حەجیان کردووە ناویان تۆمارنەکەن، چونکە ناوەکەی رەتدەکرێتەوە، ئەوانەشی پێشتر ناویان نووسیوە، پێویستە جارێکی دیکە ناویان تۆماربکەنەوە، چونکە ناوەکانیان سڕاوەتەوە.
بۆ خۆتۆمارکردن: کلیک لەم لینکە بکە: https://hajj.digital.gov.krd/
بە گوتەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "لە کوردستان سەدان هەزار کەس دەیەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکات، هەروەها وەزارەتی ئەوقافیش لە ساڵانی ڕابردوودا کەمتەرخەمی لە خزمەتکردنی حاجییان نەکردووە، کە ئەمساڵ خزمەتێکی باشیان پێشکەشی حاجییان کردووە بەراورد بە ولاتانی دیکە."
باسی لەوەش کرد "پێشتر بانگدانی مزگەوتەکانمان ڕێکخستەوە و بە ئەلیکترۆنیمان کردووە، کە لە ڕێگەی بانگبێژە دەنگخۆشەکان بانگ دەدرێت و لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانیش ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکرێت. "