دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

دارایی هەرێم زیاتر لە ٥٠ ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕادەستکردنی بڕێکی دیکەی داهاتی نانەوتی بە حکومەتی فیدراڵ ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستانە بە ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕادەستکردنی داهاتی مانگی نیسان
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی هەرێم کە ئەمڕۆ یەکشەممە (١٠ی ئایاری ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بڕیاری وەزارەت، بڕی (٥٠،٢٩٢،٢١٣،٠٠٠) پەنجا ملیار و دوو سەد و نەوەد و دوو ملیۆن و دوو سەد و سیانزە هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی نیسان ڕادەست کراوە.

شێوازی ڕادەستکردنی پارەکە
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم بڕە پارەیە بە شێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە داراییەکان و پرسی مووچە بەردەوامییان هەیە، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانیش وەک بەشێک لە مەرجە دەستووری و یاساییەکان جێبەجێ دەکرێت بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP