هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن وهڵامی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكای دایهوه و ڕایدەگەیەنێت، عێراق دەوڵەتێکی خاوهن سەروەری تەواوەتییە و بڕیارەکانی لە ئیرادەی سەربەخۆی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لە وەڵامی ئەو لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەیدا، دوپاتی دەکەینەوە کە عێراق دەوڵەتێکی تەواو سەروەرە و مافی ئەوەی هەیە ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە پێی بڕگەکانی دەستور و یاسا نیشتمانییەکانی ئەنجام بدات، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانیدا بگونجێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "عێراق سودمهنده لە پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان، لەوانە دراوسێ جوگرافییەکەی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دۆستی دیکە و ئارهزو دەکات ئەو پەیوەندییانە لەسەر بناغەکانی ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش بنیات بنێت".
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن ڕونیكردهوه، "عێراق ملکەچی سیاسەتەکانی هیچ وڵاتێک نییە، بڕیارەکانی لە ئیرادەی سەربەخۆی نیشتمانیی وڵاتەکەیەوە سەرچاوە دەگرن، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەم دواییە لەگەڵ لایەنی ئێرانی واژۆکراوە، لە چوارچێوەی هاوکاریی دو قۆڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆنتڕۆڵکردنی سنوری هاوبەش، بەشێوەیەک کە سەقامگیری و ئاسایشی هەردو وڵات بەدەستبهێنێت و خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی بکات".
ئهو ههڵوێستهی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن لهكاتێكدایه كه دوێنێ سێشهممه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ڕەشنوسی یاساکان ناکات کە عێراق بکاتە بریکاری ئێران.