هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، ئەمڕۆ ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی نارد بە مەبەستی پەسەندکردنی.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەوانە دادگەی باڵای فیدراڵی کرا لەپێناو پەسەندکردنی.
رۆژی یەکشەممە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆن پێداچوونەوەی خۆی بە سەرجەم تانەکان کە 853 تانە بوون لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون کۆتاییپێهێنا.
دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان پەسەند دەکات، ئینجا دوای ئەوە هەنگاوە کردارییەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات، سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.