هەرێم نیوز
لایەنگرانی ئەحمەد شەرع لە شاری تەڕتوس، لە ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەددا، وێنەی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد شەرعیان لە پاڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە و میری قەتەر بەرزکردەوە.
له‌وباره‌یه‌وه سری ساکیک پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتى) ڕەخنەی توندی لەئەحمەد شه‌رع سەرۆکى سوریا گرتوه لەسەر ئەو وێنانه‌ى له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌رزكراونه‌ته‌وه.
ساکیک لەپەیامەکەیدا نوسیویه‌تى، "بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگاربونی سوریا لەدەست ئەسەد، حکومەته‌كه‌ى ته‌حریر شام به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع پۆستەرێکی گەورەترین تاوانباری جینۆسایدی کوردی له‌ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵواسیوەو به‌رزكردوه‌ته‌وه، تەنها یەک وه‌ڵاممان هه‌یه بۆ شه‌رع‌و ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ى ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا وێنه‌ى سەدام وەک هەڕەشە بۆ ئێمە نیشاندەدەن؟، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت، چاوێکی باش لەچارەنووسی سەدام بکەن".
چالاكانى مه‌ده‌نى‌و سیاسیى له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان به‌هه‌ڵواسینى ئه‌و وێنه‌یه له‌شارى ته‌رتوسى سوریا‌و بێده‌نگى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌به‌رامبه‌ریدا نیگه‌رانى خۆیان نیشانداوه‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى ڕویداوه دوره له‌هه‌موو مۆراڵێكى سیاسیى‌و جڤاكییه‌وه.
سەدام حسێن لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا زیاتر لە 182 هەزار کوردی ئەنفال کرد و پێنج هەزار کەسیشی لە هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی کۆمەڵکوژ کرد، ئەمە جگە لە وێرانکردنی هەزاران گوندی کوردستان