هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی قەتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، کە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری "سوخۆ 24"ی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە، کە بەبێ مۆڵەت چووبوونە ناو حەرەمی ئاسمانیی قەتەرەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی قەتەر توانیویانە حەوت موشەکی بالیستی پێش پێکانی ئامانجەکانیان تێکبشکێنن، هاوکات هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان لە ئاسماندا راوەدوو ناوە و لەناویان بردووە.
وەزارەتی بەرگری جەختی کردەوە کە سەرجەم هەڕەشەکان دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیان و بەپێی پلانی پێشوەختە پووچەڵ کراونەتەوە و هیچ کام لە مووشەکەکان نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان، ئەمەش نیشانەی ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتووانی قەتەر کراوە کە ئارامیی خۆیان بپارێزن و تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری وەربگرن، لە کاتێکدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە قەتەر بە توندی بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی بۆ سەر خاکەکەی دەداتەوە.