دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: پووچەڵکردنەوەی سەدان موشەک و درۆنی کۆماری ئیسلامی

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاماری هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر خاکەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا 174 موشەکی بالیستی ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە.

بەپێی بەیاننامە فەرمییەکە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات توانیویانە 161 موشەک لە ئاسماندا تێکبشکێنن، لە کاتێکدا 13 موشەکی تریان لەناو دەریاکەدا کەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان نەبووە.

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە 689 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هەمان ماوەدا دەستنیشان کراون، کە تێیدا 645 درۆن پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان خراونەتە خوارەوە و تەنها 44 درۆنیان لەناو خاکی ئیماراتدا نیشتوونەتەوە یان کەوتوونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە 8 موشەکی کرووزیش لەلایەن هێزە بەرگرییەکانەوە ناسراونەتەوە و هەموویان پێش پێکانی ئامانجەکانیان بەتەواوی لەناو براون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP