دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم؛ سیستەمی بەرگری کوێتی سێ فرۆکەی F-15ــی ئەمریکی خستۆتە خوارەوە بە هەڵە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی تەقەی دۆستانەوە، سێ فڕۆکەی جەنگییان لە ئاسمانی کوێت خراونەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا وردەکاریی ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شەوی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی (توڕەیی داستان)، ڕووداوەکە بە هەڵە ڕوویداوە.

سێنتکۆم ئاشکرای کردووە کە لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێراندا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوێت بە هەڵە فڕۆکەکانی واشنتنی پێکاوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو فڕۆکە جەنگییانەی خراونەتە خوارەوە، سێ فڕۆکەی پێشکەوتووی جۆری (F-15E Strike Eagle)ی ئەمەریکی بوون.

سەبارەت بە چارەنووسی تیمەکان، ئەمەریکا دڵنیایی دەدات کە هەر شەش فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی پەرەشووتیان بەکارهێناوە و ڕزگار کراون.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە کوێت دانی بەو هەڵەیەدا ناوە، هاوکات لێکۆڵینەوەی وردیش لە هۆکاری دروستبوونی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP