هەرێم نیوز
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت به‌ته‌واوه‌تی راگرت ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێچون له هێڵی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت.
ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له زاری دو به‌رپرسی كه‌رتی وزه له عێراق بڵاویكرده‌وه، عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه-2 به‌ته‌واوه‌تی راگرت.
به‌پێی قسه‌ی دو به‌رپرسه عێراقییه‌كه، راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كه به‌هۆی لێچونه له هێڵی بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت.
كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی پشكێكی گه‌وره‌ی له به‌رهه‌می كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه-2 هه‌یه و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
هه‌روه‌ها كێڵگه‌كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جێهان ده‌ژمێردرێت كه 0.5%ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌مو جیهان پێكدێنێت.