هەرێم نیوز
حکومەتی ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی و ڕایگەیاند کە ناوی دراوی نیشتیمانی ئێران لەمەودوا "تومان" و "قڕان" دەبن.
ئەم بڕیارنامەیە بەم زووانە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارنامەیە، تومان بە فەرمی جێگەی "ڕیاڵ" دەگرێتەوە.
فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئیران رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی ئابی 2025) ئەنجومەنی حکومەت بە زۆینەی دەنگ پڕۆژە یاسای لابردنی چوار سفری سەر دراوی نیشتیمانی پەسەند کرد.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، یەکەی دراوی نیشتمانیی ئێران بە پاراستنی ناوی "ڕیاڵ" و بە لابردنی چوار سفر، سەرلەنوێ پێناسە دەکرێتەوە و هەر ریاڵێکی نوێ بەرانبەر بە 10 هەزار ریاڵی ئێستا دەبێت.
پلانی نەهێشتنی سفرەکانی سەر دراو بە ئامانجی ئاسانکردنی مامەڵەی دراوی و کەمکردنەوەی تێچووی چاپکردنی دراو و زیادکردنی قبوڵکردنی دراوی نیشتمانییە لە بەرامبەر هەڵاوسانی درێژخایەندا.