دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری گەردوونناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 1ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.

 سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، کە لە 1ی ئازاری 2025 دەستپێدەکات، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43ـی بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە و بۆ ئێوارەەكەی مانگ دەبینرێت، بۆیە ڕۆژی 1ی مانگی ئازار، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ئەمساڵ لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31 مانگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر1:57:47 چرکەی دوای نیوەڕۆە مانگ نوێ دەبێتەوە.

بەپێی ساڵنامەی زایینی، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەموو ساڵێک 10 ڕۆژ پێشدەکەوێت، تەنیا بەبینینی مانگ دیاری دەکرێت، بۆیە لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بینینی مانگ لە کەسایەتی ئایینی و فەلەکناسی پێکدەهێنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP