دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەفدی ئيمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەكەنەوە

هەرێم نیوز 
سبەینێ وەفدی ئیمراڵی كە لە حەوت كەس پێكهاتوون، سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، دەكەنەوە.

 نوسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، سبەینێ وەفدی ئیمراڵی كە لە حەوت كەس پێكهاتوون، سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكەنەوە و وەفدەكەی ئیمرالی هەریەك لە سری سورەیا ئۆندەر، حێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانی مێردین، تولای هاتیمئۆگوڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبوڵ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان.

بڕیارە دوای کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان، وەفدەكە رۆژی هەینی داهاتوو لە ئەنكەرەی پایتەختی تورکیا، کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكبخات، لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكەیان و ئاشكراكردنی كۆبونەوەكەیان بۆ رای گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP