هەرێم نیوز
بارزانی و هادی عامری تاوتوێی چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی 2ی 2025، بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.
بارەگای بارزانی، باسی لەوەشکردووە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوو