دواین هەواڵ

جیهان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ و زلێنسكی دەبێتە دەمەقاڵەیان

هەرێم نیوز

لە میانەی سەردانەكەی ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی بۆ ئەمریكا و لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لەگەڵ ترەمپ دەبێتە دەمەقاڵەیان و ترەمپ بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، "چەکێكی زۆرمان داوە بە ئۆکرانیا کە یارمەتیدەر بوە لە شەڕی دژی ڕوسیا، پێویستە سوپاسگوزاری من بیت، تۆ دیكتاتۆرێكی هەڵنەبێژردراوی".

زلێنسكی لەوەڵامدا دەڵێت، "من لێرە نیم بۆ كات كوشتن و یاریكردن بە كات".

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا، لەمیانی دانیشتنێكی هاوبەشدا لە كۆشكی سپی لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی، هاوتا ئۆكرانیەكەی، لەبەرچاوی میدیاكان بە زمانێكی توند وەڵامی زیلینسكی دایەوە، كاتێك زیلینسكی بە جەی دی ڤانسی، جێگری ترەمپ وت: تۆ وا بیر دەكەیتەوە كە دەنگت بەرزكردەوە"، ترەمپ قسەكانی بە زیلینسكی بڕی و وتی، ئەو دەنگی بەرزناكاتەوە، وڵاتەكەت لە كێشەیەكی گەورەدایە.

زیلینسكی جارێكی تر داوایكرد قسەبكات، ترەمپ رێی پێنەداو وتی، نەخێر بۆت نیە قسەبكەیت تۆ قسەی زۆرت كرد، وڵاتەكەت لە گێژاوێكی گەورەدایەو تۆ ئەو جەنگە نابەیتەوە، ئێستا چانسێكی باشتان هەیە بۆ ئەوەی رزگارتان بێت، ئێمە بە بەهای (350) ملیۆن دۆلار چەكمان پێداون، پیاوەكانتان ئازان بەڵام چەكی ئێمەتان بەكارهێناوە، ئەگەر چەكەكانی ئێمە نەبوایە ئەو جەنگە بە دوو هەفتە كۆتایی دەهات، زۆر گرنگە خەڵكی ئەمریكا بزانێت ناكۆكییەكانی ئێمە لەسەر چییە، بۆیە رێگەمدا ئەم دانیشتنە بگوێزرێتەوە، پێویستە سوپاسمان بكەیت، تۆ یەك كارتت نییە، هاوڵاتیەكانت دەمرن، سەربازت نیە، بەڵام تۆ دەڵێی من ئاگربەستم ناوێت.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP