دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

چەکدانانى پەکەکە بارى قورسى سەرشانى عێراق و هەرێمیش سوک دەکات

هەرێم نیوز

ماوەى چل و یەکساڵە پەکەکە شەڕی لە دژى دەوڵەتى تورکیا هەڵگیرساندووە، لەهەر چوار پارچەى کوردستان لقى کردووەتەوە بە ناوى جیاوازەوە، هەرچەندە بەشێک لە شرۆڤەکاران باوەڕیان وایە تورکیا لە بەر دوو هۆکار دەستى داوەتە ئەم پرۆسەیە، لە لایەکەوە شەری چەکداریی لەگەڵ پەکەکە ناگاتە ئەو ئەنجامەى کە خۆی دەیەوێت، چوون قەندیل بەو ئاسانییە کرنترۆڵناکرێت، لە لایەکی دیکەشەوە ئاراستە جیهانییەکە بۆ ئەوەیە ئەم ناوچەیە دوور بکەوێتەوە لە جەنگ، تورکیاى ئەمرۆ ئەوەندەى پێویستى بە خۆڕیکخستنەوە هەیە کە ئەم هەنگاوە گەورەیە بنێت.

رۆژنامەى عەرەبى لەندەنی ئاماژەى بەوە کردووە بانگەوازەکەى عەبدوڵائۆجالان ریبەرى زیندانیکراوی پەکەکە بۆ دانانى چەک و دەستپێکردنى قۆناغی سیاسی بەمەبەستى بەدەستهێنانى مافەکانی کورد لە باکوری کوردستان پەیامێکی گرنگ و گۆڕانگاریی سەدەیە، رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە ئەم پەیامە تەنها رێگە چارەیەک نییە بۆ تورکیا لەو کێشە گەورەیە دەربازی ببێت کە چل ویەک ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بەڵکو بارى سەرشانى عێراق و هەرێمی کوردستانیش سووک دەکات، بەم هەنگاوە -ئەگەر سەر بگرێت و دەست و بەرژەوەندیی تێکى نەدات- لەو شەڕە دەربازیان دەبێت کە شەڕی خۆیان نییە و نازانن چۆن لەژێر بارى بێنە دەرەوە، ئەگەر تورکیا بیەوێت وڵاتەکەى لەو کێشەیە دەربازیی ببێت و بەو مەرجانە رازیی ببێت کە پەکەکە بۆیان ددەنێت، دواى 72 کاتژمێر لە پەیامەکەى ئۆجالان لە راگەیەنراوێکى فەرمیدا چەکدارەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان رایانگەیاند رازین بەو پەیامەى رێبەرەکەیان لە دوو رۆژى رابوردوودا بڵاویکردەوە، بەمەش لە هەنگاوى یەکەمدا ئاگر بەستیان راگەیاندووە و کۆمەڵێک مەرجی دیکەیان هێناوەتە بەرباس کە گرنگترینیان ئازادکرنی ئۆجالانە، وەک سرۆڤەکاران دەڵێن ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەرەو پێشەوە بچێت و هەردوولاپابەندبن ئەوا چیاکانى قەندیل چۆڵدەبن و فشارەکانى تورکیا و دەستێوەردانەکانیشى پاساوێکێان نامێنێت و چیتر درۆنەکان کەس ناکەنە ئامانج.

بەوەش بەشێکى زۆر سەرورەیی بۆ وڵاتى عێراق دەگەڕێتەوە، ئارامی و ئاسایش باڵدەکێشێتەوە بەسەر وڵاتەکەدا -بە هەرێمى کوردستانەوە- و لەڕووى ئابووری و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵاتیشەوە بەرەو پێشەوە ددەچێت و تەنانەت روبارەکانى دیجلەو فوراتیش دەبوژێنەوە، رۆژنامەى عەرەب نوسیویەتى زۆرترین پشکی باشى ئەو ئاشتەواییە بەر هەرێمى کوردستان دەکەوێت لەبەر ئەوەى هەموو بارەگا و هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان لەو سنوورەدان و بە کۆتایی هاتنى شۆڕشی چەکداریی لە هەموو روویەکى ئەمنی و ئابوری و سیاسییەوە قازانج دەکات و بەردووریش نازانرێت پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتیش توندوتۆڵتر بکاتەوە. سەبارەت بەو چەکدارانەى پەکەکەش هیچ باسێک لە لێبوردنى گشتى لە ئارادا نییە، تەنها ئەوەندە هەیە پێدەچێت وڵاتى سێیەم هەڵببژێرن یان ئەوەیە لە سلێمانى دەمێننەوە بە بەبێ ئەنجامدانى هیچ چالاکییەکی سەربازیی و چەکداریی، لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە پێداگریی دەکات لە بەیاسایی کردنى پرۆسەکە بۆ ئەوەى زەمانەتى داهاتوو جێبەجێکردن مسۆگەر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP