دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا هۆشداری دەدات بە سودانی ئەگەر ئەم کارانە نەکات ئەوا سزای قورس بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت

هەرێم نیوز
راپۆرتێكی (سیمون واتكینز) دەڵێت؛ “ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشكاوانە بە سودانی وتووە یان دەست بە هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەیت و  غازو كارەبای ئێران رادەگری یان ئەمریکا سزای قورس بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت".

 ئەمریکا و هاوبەشەكانی لە هەرێم دەیانەوێت لەمەودای درێژخایەندا کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان بهێنن لەگەڵ کۆمپانیا چینی و روسی و ئێرانییەکان.

هەروەها بڵاویشی کردووەتەوە کە سودانی كتوپڕ خۆی بە تەواوی لەگەڵ بیرۆکەکەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بینیوەتەوە، كە پێویستی پەلەكردنە لە كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا.

رۆبیۆ بە سودانی وتووە،  ئەمریکا گرنگی بە سەربەخۆیی وزەی عێراق و پێدانی شایستەكان دەدات بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە عێراق کاردەکەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە واشنتۆن دەیەوێت بەغداد هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە رابگرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەو، دەیەوێت دەستبەجێ رێگە بە رۆیشتنی نەوتی عێراق بدات بۆ تورکیا، ئەگەر عێراق ئەم هەنگاوانە بنێت، ئەوا وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەمریکا وەردەگرێت، ئەگەر نەشیکات، ئەوا روبەڕوی سزا دەبێتەوە، کە رەنگە توندكردنەوەی زۆر بەخێرایی پەرەبستێنێت.

رۆبیۆ لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ لە بەرامبەر سووریا و هەسەدە رایگەیاند" ئەو لەو بڕوایەدایە بەجێهێشتنی هاوبەشەکانیان لە سووریا کە لە شەڕی دژی داعشدا فیداکاریی زۆریان کرد و چەکدارانی داعش لە زیندانەکانیاندا دەپارێزن، دەتوانێت ئەنجامی زۆر خراپ لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP