هەرێم نیوز
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، سەر ئەحمەد شەرع پێشتر چەکداری ئەلقاعیدە و داعش بوە و دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند،" ئەحمەد شەرع دەستگیرکراوبوو، ئەو چەکداری ئەلقاعیدە و داعش بوو، دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سورە، ئەو شتەش لەلای ئێمەدا نییە کە دەڵێن خوا لە تاوانی پێشوو دەبورێت ".
لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانیش، قاسم ئەعرەجی باسی لەوەکرد،" ئێمە وەکو حکومەتی عێراقی پێشوازیمان لێکردوە، پاڵپشتیی دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوە دەکەین، هانی پەکەکە دەدەین بڕیارەکەی ئۆجەلان جێبەجێ بکات، چونکە ئەوکات تورکیا هێزەکانی بۆ ئەودیو سنوور دەکشێنێتەوە".
باسی لەوەشکرد،" ئەگەر پەکەکە هەڵوەشایەوە ئەوکات ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەین بۆ پرسی کشانەوەیان لە سنوورەکان."