دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

زیلینسکی: ئەوەی لە كۆشكی سپی روویدا جێی داخەو راستی دەكەینەوە

هەرێم نیوز
 سەرۆكی ئۆكۆانیا رایدەگەیەنێت، کۆبونەوەکەمان رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی، لە واشنتۆن، بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە بڕیار بوو، بەداخەوە کە بەو شێوەیە روویدا، کاتی ئەوە هاتووە شتەکان ڕاست بکەینەوە، هیوادارین هاوکاری و پەیوەندییەکانی داهاتوو بنیاتنەر بن.

ڤلۆدیمێر زیلینسکی، لە نوسینێكدا لە سەكۆی (ئیًَكس) نوسیویەتی، ئەو کارانە بەرز دەنرخێنین كە ئەمریکا کردویەتی، بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی ئۆکرانیا، ئەو ساتەمان لەبیرە کە شتەکان گۆڕا، کاتێک سەرۆک ترەمپ چەکی دابینکرد بۆ ئۆکرانیا، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆکرانیا ئامادەیە بە زووترین کات لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت، بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، دەشڵێت، من و تیمەکەم ئامادەین لەژێر سەرکردایەتی بەهێزی سەرۆک ترەمپ کاربکەین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام.

ئامادەشین بەخێرایی کاربکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، قۆناغی سەرەتاش دەکرێت ئازادکردنی دیلەکان بێت، ئاگربەست لە ئاسمانیش بە قەدەغەکردنی موشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها ئاگربەستی دەستبەجێ لە دەریادا، ئەگەر روسیاش هەمان شت بکات، ئەوا ئێمە دەمانەوێت زۆر بەخێرایی هەنگاو بنێن لە هەموو قۆناغەکانی داهاتوودا و لەگەڵ ئەمریکا کاربکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی.

سەبارەت بە رێککەوتنی کانزاکان و ئاسایش، زیلینسکی نوسیوتی، ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ واژوكردنی لە هەر کاتێکدا و بە هەر چوارچێوەیەكی گونجاو، ئێمە ئەم رێککەوتنە وەک هەنگاوێک دەبینین بەرەو ئاسایش زیاتر و گەرەنتیكردنی ئاسایش.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP