دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆک ئەرکانی نوێی ئیسرائیل: شەڕ كۆتایی نەهاتووە

هەرێم نیوز 

سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حـ.ـەماس گورزێکی سەختی بەرکەوتوە، بەڵام هێشتا شکستی نەهێناوە و ئەركیان کۆتایی نەهاتوە و ساڵی 2025 ساڵێکی پڕ لە شەڕ و ئالەنگاری سەربازی دەبێت.

ئیال زەمیر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی مەراسیمی دەستبەکاربونیدا لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئێستا لە ساتێکی مێژوییداین، حـ.ـەماس گورزێکی سەختی بەرکەوتوە، بەڵام هێشتا شکستی نەهێناوە و ئەرکەکەمان کۆتایی نەهاتوە".

2025 ساڵێکی پڕ لە شەڕ و ئابەنگاری سەربازی دەبێت
زەمیر کە مانگی ئازاری داهاتو بە فەرمی دەستبەکار دەبێت، وتی، "ساڵی 2025 ساڵێکی پڕ لە شەڕ و ئالەنگاری سەربازی دەبێت، ئەمەی ئێستا شەڕی مانەوەیە و بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنەوەی دیلەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتن".

لایخۆیەوە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی دەستبەکاربونی زەمیردا ڕایگەیاند، "بڕیارە ئیسرائیل سەرکەوتن بەدەستبهێنێت".

نەتەنیاهۆ لە مەراسیمەكەدا بە سەرۆك ئەركانی نوێی وت، "بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئێوە و ئەنجامی شەڕەکە کاریگەری لەسەر چەندین نەوە دەبێت، ئێمەش بڕیارمانداوە سەرکەوتن بەدەستبهێنین".

لە مەراسیمی دەستبەکاربونی ئیال زەمیر، هەرزی هەلێڤی، سەرۆك ئەركانی پێشو كە بەهۆی شکستهێنانی لە پێشگرتن لە "هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەر" دەستی لەکارکێشایەوە، لەگەڵ ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئامادەبون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP