هەرێم نیوز
ئەحمەد شەرع، داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن به‌رامبه‌ر "هێرشه‌كانی ئیسرائیل".
ئەمرۆ سێشه‌ممه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له وته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له قاهیره رایگەیاند، پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ـن بۆ ڕێگریكردن و خۆبه‌دوورگرتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی پرسه عه‌ره‌بییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن به‌رامبه‌ر "هێرشه‌كانی ئیسرائیل" و كشانه‌وه‌ی خێرای له باشووری سووریا.