هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گرووپی حووسییەکانی یەمەن وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی دەستنیشان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەن کە بە شێوەیەکی باو بە حووسییەکان ناسراوە، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی دەستنیشان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "چالاکییەکانی حووسییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی مەدەنی، کارمەندانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەلامەتیی هاوبەشە ناوچەییەکانمان و سەقامگیریی بازرگانی دەریایی جیهانی دەکەن".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش دەدات، “لە ساڵی 2023ەوە حووسییەکان سەدان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، ئەندامانی خزمەتگوزاریی ئەمریکا کە بەرگری لە ئازادیی کەشتیوانی و هاوبەشە ناوچەییەکانمان دەکەن.”