هەرێم نیوز
پەیمانگەی توێژینەوەی گەردوونی لە میسر ڕایگەیاند، 30ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.
پەیمانگەی توێژینەوەی گەردوونی لە میسر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان مانگی شەوال لە نیوەڕۆی 29ی ڕەمەزان، کە هاوکاتە لەگەڵ 29ی ئازاری 2025 لەدایک دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی لەدایکبوونی مانگی نوێ، بۆ ماوەی 7 خوولەک لە ئاسمانی شاری مەککەی سعودیە دەبینرێت، لە شاری قاهیرەی میسر دوای خۆرئاوابوون بۆ ماوەی 11 خوولەک دەبینرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو هەژمارکردنە ڕۆژی 30ی ئازاری 2025 دەکاتە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
لەلایەکی دیکەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەپێی لێکدانەوەی زانستیمان ڕۆژی 29 ی ئازار، کە دەکاتە ڕۆژی شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمه زانە و ڕۆژی 30 ی مانگی ئازار، کەدەکاتە ڕۆژی یەک شەممە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.
دەشڵێت، بەو پێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت و دوا بریاریش لای ئەوقاف و لیژنەی بینینی مانگ دەبێت.