هەرێم نیوز
بڕیارە سبەی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی هەرێم "ئەپیکور" کۆببنەوە.
سێ سەرچاوە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، گفتوگۆکان بۆ خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ پێنجشەممە، واته سبهی دواخراوه، به تایبهتی چۆنێتی پێدانی پارەی کۆمپانیا بیانییەکان.
لهبارهی هۆی دواخستنی كۆبوونهوهكه سەرچاوەیەک له وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ڕایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ڕوونکردنەوەیان لەسەر چۆنیەتی دانەوەی قهرزه کەڵەکەبووهكانی ساڵانی 2022 بۆ 2023 كردووه، بەڵام پێیان گوتراوه کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نهوتی ئاییندەیه نەوهک حهقدهست و پارەی ڕابردووی كاركردنیان، ههر ئهمهش وای كردووه، كۆبوونهوهكه بێئهنجام بێت و دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت بۆ كاتێكی دیكه دوابكهوێت.
لهاوكات توركیا چاوهڕێی ئهوهیه كه نهوت ههنارده بكرێتهوه، باسم محەممەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندوه: بە پێی دوایین پەیام کە پێیان گەیشتووە، حکوومەتی تورکیا پێی ڕاگەیاندوون، بەندەری جیهان بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە.
بریکارەکە ڕایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون، ئێستا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی هەناردەکردنی نەوتن.
باسم محەممەد ئەوەشی ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ (کۆمپانیای بی پی بەریتانی) کراوە، دەبێت لەماوەی ساڵێک تا سێ ساڵ بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بگاتە 420 هەزار بەرمیل نەوت و ئەو بڕەش لە ڕێگەی بۆریی نەوتی کەرکووک - جەیهانەوە هەناردە دەکرێت.