دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
ئاژانسی “بەغداد ئەلیوم” ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

 ئاژانسی هەواڵی بەغداد ئەلیوم لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

ئاشکراشیکرد، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە ماوەی پێنج رۆژدا لە هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەهێندرێت. 

باسی لەوەشکرد، تاوەكو ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی دوو دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە نادیاری ماوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP