دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیرێكی ئیسرائیل: پێویستە ئیسرائیل كوردو كەمینەكانی تر بپارێزێت لە كۆمەڵكوژی جیهادیەكان

هەرێم نیوز

ئەميحای چیكلی، وەزیری تاراوگەی ئیسرائیلی، دەڵێت، ئیسرائیل جوڵە دەكات بۆ پاراستنی دروزییەكان لەناوچەكانی نزیك لە سنورەكانی، بەپێویستیشی دەزانێت كورد لە كۆمەڵكوژی بپارێرێت.

وەزیری تاراوگەی ئیسرائیلی، لە نوسینێكدا لە سەكۆی (ئێكس) كە هاوپێچی وێنەی چەكدارێكی هێزە ئەمنیەكانی سوریای كردووە، كە قاچی خستووەتە لەسەر تەرمی ئافرەتێك، نوسیوتی، ئەو وێنانەی لە سوریا بڵاودەبنەوە ترسناکن، ئەمە روخساری رژێمێکە كە تیرۆریستانی داعش سەرۆکایەتی دەكەن و جلوبەرگی سەربازییان لەبەردایە، ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ پاراستنی کەمینەی دروزەکان لە ناوچەکانی نزیک لە سنورەکانی، هەروەها دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ بەرگریکردن لە هەموو کەمینەکانی سوریا، بە جەختکردنەوە لەسەر کورد، لە کۆمەڵکوژی جیهادییەکان کە لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە ئەنجام دەدرێت، رۆژئاوا دەبێ هەموو هەوڵێک بدات بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەم رژێمە تیرۆریستییە و سەرپەرشتیارەكانی، ئەردۆغان و قەتەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP