هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانەسەر ماڵێک دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9-3-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانەسەر ماڵێک دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتبارانە، کە دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاووڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.