دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرا

هەرێم نیوز
وەزیری خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە ڕێگەپێدانی گەڕانەوەی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزرەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى ئادار و نەورۆز و جەژنی رەمەزان، بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بەرێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی 12ـی 3ـی 2025 تاوەکو 5ـی 4ـی 2025.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ماوەی بیست و چوار رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP