هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دەڵێت، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن.
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئیمزای نه‌ژاد عه‌بدوڵا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت ده‌ركراوه، ئه‌و خوێندنگه و قوتابخانانه‌ی دابڕاون له خوێندن و به‌پێی ساڵنامه‌ی خوێندن به‌رده‌وام نه‌بوون، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن:
رێكه‌وتی 13/4 بۆ 22/4 تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی پۆله ناكۆتاكانی 4 تا 8 ی بنه‌ڕه‌تی و پۆله‌كانی 10 و 11ی ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی و كۆتایی وه‌رز خولی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك خۆی و به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.